نسرمه‌کانی بوون
  نسرمه‌کانی بوون  




ئارشیفی نسرمه‌کان
08/01/2005 - 09/01/2005 09/01/2005 - 10/01/2005
  پۆسته‌ی نسرمه‌کان
  دراوسێی نسرمه‌کان

نسرمه‌کانی بون:.....کتێبێکه‌ {کامه‌ران په‌ری} هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌دات........

  22.9.05  

• 
سێیه‌م.....
ناوه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌به‌ڕه‌نگ وکه‌سه‌کانه‌وه‌،ڕه‌نگه‌کانیش ،حیزب ،وه‌رزی هاتنه‌بوون ده‌رده‌خه‌ن

{شه‌یتاری}

من وبه‌فرپه‌یوه‌ندیه‌کی به‌تینمان هه‌بووبه‌یه‌که‌وه‌،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ئێستاله‌ووڵاتێكداده‌ژیم كه‌هێنده‌به‌فرده‌بارێت ئیدی مرۆڤ ئاره‌زووی شه‌ڕه‌به‌فرێن وچوون بۆسه‌رشاخوگرتنی ووێنه‌ی تیاوون ده‌بێت ،له‌جێگه‌ی یاریی ماڵه‌باجێنه‌وهه‌لوكێن تول تولێن،خه‌تخه‌تێنی كیژان،قیژه‌ی كۆڵانه ته‌سکه‌كان،گۆشه‌گیریوله‌ماڵ نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی تیابه‌دی ده‌كه‌م،هه‌ست ده‌كه‌م ئێره‌وڵاتی كوشتنی منداڵی‌و ،هه‌رزه‌كاریمه‌،زۆرجارپرسیارده‌که‌م ،داخۆله‌پیروه‌ختیدا كێ ڕیشم بۆبتاشێت ؟كێ به‌گه‌رمی باپیره‌گیانم پێ بڵێت ،ئێمه‌ له‌هیچمان كه‌م نه‌بووكه‌هاتینه‌ئێره‌ته‌نهائه‌وه‌نه‌بێت كه‌سه‌ته‌لایتێكمان هه‌بێت هه‌مووكه‌ناڵه‌كان بێشه‌رم و ،بێ سانسۆر،وه‌ربگرێت ،به‌ڵێ لێره‌ هه‌مووان له‌بینینی كه‌ناڵه‌كان سه‌ربه‌ستن ئازادین له‌گۆڕینی ئاڕاسته‌كان،كه‌ناڵه‌خۆشه‌كه‌ی به‌هه‌شتیشمانپێ ده‌گات كه‌سیش به‌غیلیمان پێ نابات ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشمان.‌نه‌م ‌ده‌زانی،سه‌مه‌نگوڵ له‌چ وڵاتێك سه‌رده‌نێته‌وه‌وده‌بێته‌مه‌نزڵگه‌ی خه‌مه‌كانی ،وه‌ك باسی ده‌كات ئه‌و شوێنه‌زۆردوره،‌ژیانیش تیایدا به‌زه‌حمه‌ت ده‌سوڕێت هه‌رچوارده‌وره‌كه‌شی ئاوه‌.پێویسته‌بۆگه‌یشتن پێی كه‌شتییه‌ك هه‌بێت بتگه‌‌ێنێته‌که‌نارشار هه‌ربۆیه‌ده‌ڵێت،دواتركه‌له‌كه‌شتیه‌كه‌دابه‌زیم من له‌شوێنێک هه‌ڵگیرسامه‌وه‌كه‌ناولێنای مرۆڤه‌كان به‌پێی ڕۆژوڕیکه‌وتی‌ساڵ دانرابوو هه‌ریه‌كه‌وله‌ڕۆژی هاتنه‌بوونی ناوێكی هه‌بوو من ناوم " سه‌مه‌نگوڵ "نه‌بووبه‌ڵکو ‌له‌هه‌مان به‌رواری هاتنه‌بوونم ناووێکی تر م هه بوومن ناوم"شه‌یتاری"بووواته‌ناوت هه‌رئه‌وناوه‌بو ،نه‌خێرناوم هه‌رئه‌وناوه‌نییه‌!باشه‌مه‌‌ویه‌كشه‌مه‌كانیش بگۆڕێت !،به‌ڵام خۆڕێکه‌وته‌کانی ساڵ ناگۆڕێت ،ئاوڕێكی له‌من ده‌دایه‌وه‌وگوتی وانیه‌؟ ،گوتم ده‌شێت وابێت به‌ڵام نازانم چ هونه‌رێكی تیایه‌ ناولێنان ده‌یگوت با تۆله‌هونه‌ری ناولێنان نازانیت ...مرۆڤ به‌ناوه‌كه‌یه‌وه‌زۆرشتیت بۆده‌رده‌كه‌وێت،بۆنمونه‌حیزبه‌كه‌ی،خۆشه‌ویسته‌كه‌ی،سه‌رۆكه‌به‌دناوه‌كه‌ی،باوکی،که‌سیه‌تیه‌که‌ی،تۆده‌توانیت له‌وناولێنانه‌وه‌بزانیت كه‌باوكت مه‌به‌ستی چی بوه‌له‌کاتی ناولێنانی تۆ ،به‌ڵام له‌م‌شوێنه‌دوره‌دامرۆڤیان سه‌ربه‌ست كردوه‌له‌گۆڕینی ناوی خۆی ،گه‌ر‌ناولێنانه‌که‌تک ێشه‌ت بۆدروست ده‌کات،یان .به‌زه‌وقی باوك،كه‌سوكارکه‌ت ڕازی نه‌بیت بۆت هه‌یه‌ ،فه‌نتازیایه‌ك وجیهانێكی تردروست بكه‌یت ،زۆرێك له‌ئێمه‌ ناوی خۆمان له شوێنه‌دوره‌کان ،له‌پشت روباروده‌ریاگه‌وره‌کان گۆڕی هۆكه‌شی ئه‌وه‌بوكه‌به‌ناولێنانه‌كه‌ی باوكمان ڕازی نه‌بووین ...وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستیان ناگاته‌ ئێمه‌وهیچ زمانێكی تر نازانن ناتوانن له‌سه‌رشوناسه‌كانمان ناوه‌كانمان بخوێننه‌وه‌ بۆیه‌من ناوی خۆم گۆڕی كردبومه‌ " شه‌یتاری "زۆری پێخۆش ده‌بوكه‌پێت بگوتایه‌"شه‌یتاری"،نه‌ک سه‌مه‌نگوڵ.هه‌رئه‌مه‌ش هۆیناوگۆڕین نییه‌که‌ناوی خۆمان گۆڕی،له‌ڕاستیداناوگۆڕینمان کۆمه‌ڵێک هۆی تری هه‌بوو،به‌ڵام ئێمه‌لای که‌س نه‌مان ده‌درکاند،دیقه‌تم دابه‌کۆمه‌ڵ باس ده‌کات من سه‌ره‌تاواتێگه‌یشتبوم که‌هه‌رئه‌مه‌وای کردوه‌ناوی خۆی بگۆڕێت به‌ڵام هه‌ڵه‌بوم نیوه‌زیاتری ئه‌م خه‌ڵکه‌ناوی گۆڕی بوو....به‌رده‌وام بوله‌ناوهێنانیان له‌گه‌ڵ هۆی گۆڕینیشی ..هیندێکیان سه‌رنجڕاکێش بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وناوه‌سه‌یرانه‌ی که‌به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌گۆڕابوون کارێکیان ده‌ست بکه‌وێت جونکه‌به‌وناوه‌کۆنه‌که‌س کاری نه‌ده‌دانێ...یان که‌سیه‌تیان به‌جۆرێکی ترپیشان بده‌ن ،جونکه‌له‌شوێنی خۆیان که‌سیه‌تیه‌کی تریان هه‌بوو...یان له‌کردنی تاوانه‌کان که‌س نه‌یان ناسێت .که‌واته‌ هه‌موی ئه‌وه‌نه‌بووکه‌ته‌نهاله‌به‌رئه‌وه‌ناوه‌که‌یان گۆڕیوه‌که‌هی باوکیان به‌دڵ نه‌بوو....ناهی زۆرشتی تربوو،شتی تر!؟ئاوه‌ک چی ؟وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌رتۆبته‌وێت له‌گه‌ڵ کیژێک ڕابوێریت ناشێت ناوت محه‌مه‌د بێت.ده‌بێلانی که‌م میلۆدیه‌کی سێکسی هه‌بێت بۆنمونه‌ده‌شێت مایکل بێت.. مایکل ! ئابۆنابه‌مایکل نێچیرت ده‌ستده‌که‌وێت،که‌سیش نازانێت سه‌ربه‌چ ؟ئایدیاوباوه‌ڕێکی له‌م قسانه‌وه‌ده‌په‌ڕیه‌سه‌رباسێكی تر بێ هیچ بۆنه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی هێناوه‌گۆڕێ،که‌وته‌باسی حیزبایه‌تی،من وام ده‌زانی وڕێنه‌ده‌کات،به‌ڵام قسه‌م نه‌کرد،گوتم ڕه‌نگه‌هۆیه‌ک هه‌بێت له‌نێوان حیزب وناو. كه‌ده‌ستم دایه‌حیزبایه‌تی هه‌رزه‌كاربووم هێشتامووم لێده‌رنه‌هاتبووبه‌كورتیه‌كه‌ی "كۆسه‌".یه‌كه‌م جاروام ده‌زانی كه‌بوون به‌ئه‌ندام له‌حیزب مانای له‌به‌ركردنی جلكه‌ به‌وڕه‌نگانه‌ی‌كه‌حیزب كردووینی به‌هی خۆی وله‌سرووشتی داگیركردوون،ئه‌ندامیه‌تی مانای نووسینه‌ به‌وخامانه‌ی‌كه‌هاوڕه‌نگن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی حیزب په‌ڕۆیش، به‌ناوچه‌وان كردن ئه‌وپه‌ڕی وه‌فایی ودڵسۆزی بۆحیزب ده‌نوێنێت هه‌رواش بوو ئه‌وماوه‌یه‌ حیزب ئه‌ندامه‌كانی خۆی به‌ڕنگی پۆشته‌یان به‌په‌ڕۆی نێوچه‌وان وبه‌وێنه‌ومارشی كه‌بس كراوی سه‌رسنگیان جیاده‌كرده‌وه‌ دۆست،دوژمن له‌یه‌ک جوداکردن به‌ئایدیاودیالۆگ نه‌بوو،به‌ڕه‌نگی ده‌فته‌روخامه‌کان بوو من ئه‌وكات جگه‌له‌قه‌ڵه‌می سوورهیچ قه‌ڵه‌مێكی ترم به‌كارنه‌ده‌هێنا جگه‌ له‌كراسی سوریش ئاره‌زووی له‌به‌ركردنی هیچ كراسێكی ترم نه‌ده‌كر كه‌مامۆستاش ده‌یگوت قه‌ڵه‌می سووربه‌كارمه‌هێنه‌بۆچاوخراپه‌من وام ده‌زانی ئه‌وڕكی له‌حزبه‌كه‌ی منه‌ده‌مگوت !،ئه‌ی بۆ به‌وه‌ناڵێت که‌کراسه‌که‌ی قاوه‌ییه‌.کتێبه‌کانیشی به‌ڕه‌نگی قاوه‌یی تێگرتوه‌،پێم وابووده‌یه‌وێت به‌بیانووی چاوئێشه‌ قه‌ڵه‌مێكی تربه‌كاربهێنم،وڕه‌نگی حیزبه‌كه‌م له‌به‌رچاوبخات من به‌وه‌ش نه‌وه‌ستابووم په‌ڕۆیه‌كی قرمزیم كردبووه‌ناوچه‌وانم چه‌پیه‌تی خۆمم پێده‌رده‌خست له‌گه‌ڵ هاوڕێی پۆلیش كه‌گفتووگۆم ده‌كرد قسه‌م به‌خوداوپێغه‌مبه‌ره‌كان ده‌گوت ده‌مگوت ماركس خوایه‌ لێنیین پێغه‌مبه‌ره‌ وئه‌وانیتری له‌ده‌وریان كۆبۆته‌وه‌ ئه‌سحابه‌ن،له‌ڕاستیدامن كه‌ئه‌مانه‌م ده‌گووت وده‌نواند نه‌هیچم له‌سه‌ر بیری چه‌پایه‌تی خوێندبوو نه‌ئه‌ندامیش بووم له‌ناوحیزبێكی ئاڵاسورداچونكه‌ته‌مه‌نم له‌هه‌ژده‌ساڵ كه‌متربوو .بۆیه‌هه‌رچیه‌کم کردبێت له‌خوارئه‌وته‌مه‌نه‌لێم ناگیرێت له‌وانه‌ده‌گیرێت!که‌به‌ خوێندکاری دانشتگاکاقاوه‌یه‌کان ناویان ده‌رکردبوو ده‌یانگوت جگه‌له ئێمه‌که‌سی ترناچێته‌به‌هه‌شته‌وه غه‌یره‌باوه‌ڕی،ڕه‌نگی ئێمه‌که‌سێک کاره‌باشی داهێنابێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رباوه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌نییه‌ناچێته‌به‌هه‌شت ئه‌م دنیائه‌ودنیاش به‌خۆنابینێت.ئه‌مه‌قسه‌ی من نییه‌،ئه‌مه‌قسه‌ی خواکه‌مانه ئه‌وه‌ندهم نه‌زانی دواتر ڕه‌نگێكی ترم هه‌ڵبژارد به‌ڵام ئه‌م جاره‌پۆش ڕه‌نگی ئه‌وحیزبه‌م له‌به‌رنه‌كرد كۆنه‌په‌ڕۆشم بۆنه‌خسته‌ناوچه‌وان ئه‌م جاره‌یان به‌قسه‌ی هاوڕێكم كرد ،ئه‌وده‌یگوت‌حیزبایه‌تی له‌دڵه‌وه‌ده‌كرێت نه‌ك به‌په‌ڕۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌ڵگرت تاوام لێهات به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ئه‌میانداتێهه‌ڵكێشم تاوام لێهات به‌ڕاستی مووریدی فرمانوبڕیاره‌کانی بم له‌سه‌رهه‌مووڕه‌حله‌شکاوێکی پۆلی خوێندنه‌كه‌مان كه‌دانیشتبێتم،كورتكراوه‌ی ناوی حیزبووناوی خۆموناوی سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ تائاستی هه‌ڵكۆڵین ده‌رده‌خست به‌وه‌ده‌مگوت‌من سه‌ربه‌وحیزبه‌م،مامۆستاکان ده‌نگیان نه‌ده‌کرد،وه‌ک بڵێن لێم ده‌ترسان هه‌رله‌منیش نه‌بووکه‌ده‌ترسان ئه‌وان،پێیانوابووشۆڕش واته‌یاخی بوونو موچه‌نه‌دان له‌کاتی خۆی ،ده‌ستگرتن به‌کڵاوی خۆدروشمی هه‌میشه‌زیندویان بوو،هه‌رله‌وکاته‌دائه‌وكات من به‌دوای ناوی ئه‌ودوومامۆستایه‌ده‌گه‌ڕام كه‌وه‌ختی خۆی له‌به‌رئاماده‌نه‌بوونم له‌گۆڕه‌پانی سرود بۆسه‌رۆک یه‌كێكیان دارێك،ئه‌وی تریان شه‌پازڵه‌یه‌كی لێدابووم ئاماده‌نه‌بوونیشم بۆئیمزاكردن له‌حیزبه‌شۆڤێنیه‌که‌ی ئه‌و،ئه‌وکێیه‌؟حیزبه‌به‌دناوه‌كه‌،هێنده‌یترمه‌سه‌له‌که‌ی قۆڕکردبو،هه‌رئه‌وه‌شنه‌بووناوه‌که‌شم له‌خۆم به‌دبه‌خترئه‌وان به‌دوای هه‌مووئه‌وناوانه‌ده‌گه‌ڕان که‌بۆنی شۆڕشویاخی بونی لێبێت ،چه‌ندجارێکیش داوایان لێکردم که‌ناوم بگۆڕم به‌ڵام نه‌م کرد،چونکه‌پێم وابووئه‌م ناوه‌زۆپرپیرۆزه‌،به‌تایبه‌ت که‌نایابیشه‌،سه‌مه‌نگوڵ ناوی قاره‌مانێکه‌له‌وده‌شتوشاخوکێوه‌داهه‌موویانی ده‌له‌رزاند،به‌ڵم به‌داخه‌وه‌!؟ئه‌وكات ده‌ستم نه‌كه‌وتن كاتێك ده‌ستم كه‌وتن كه‌من ئه‌وداروزله‌یه‌م له‌بیرچووبوه‌وه‌،هه‌رمنیش نه‌بووم ئه‌ولێدانه‌یانم له‌بیرچووبوه‌وه‌به‌ڵكوهه‌موومان لێبوردنی گشتی مان بۆده‌ركردن پێمان به نا‌ئازاره‌كانی خۆمان ناتائه‌وان ناڕه‌حه‌ت نه‌بن ،به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاین ،بگره‌كردمانیشن به‌به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه،به‌رپرسی فه‌رمانبه‌ر دكتۆری به‌رزی نه‌خۆشخانه چوونكه‌ده‌مان زانی كه‌ئه‌م ئه‌ڵقه‌له‌گویێیانه‌نه‌بن كه‌سی ترناتوانێت به‌ده‌ستوری كۆن له‌حیزبه‌كانی دوای ڕاپه‌رین. پێش مه‌رگی سه‌رجاده‌ی قیڕه‌شه‌كان درێژه‌به‌خه‌بات بده‌ن،پاشان بۆم ده‌رکه‌وت که‌حیزبایه‌تی هه‌ڵه‌یه‌به‌دڵ بکریت حیزبایه‌تی ،به‌عه‌قڵ ده‌کرێت،له‌وشوێنه‌ی که‌من تیاده‌ژیام شوێنێک نه‌مابووبۆژیری،هه‌مووتوشی نه‌خۆشی په‌ڕۆکه‌بوبوون،من نه‌بێت خۆمم قورتارکرد.له‌وگێژاوه‌ڕزگارت بوو؟له‌چی؟له‌گێژاو.نابه‌ڵام له‌ناوم به‌ڵێ.شه‌یتاری ناوێکه‌مه‌وباوکم پێی نازانێت،تابۆم بگه‌ڕێتوه‌یان شه‌رمبکات که‌من له‌سه‌رناوی ئه‌وم.حیزبه‌کۆنه‌کانیشم به‌م ناوه‌تازه‌یه‌م نام ناسنه‌وه‌،که‌سیش نازانێت له‌کام وه‌رزی بوون هاتومه‌ته‌بوون.هه‌مووئه‌مانه‌م به‌سه‌رکه‌وتووی پێکرا،به‌ڵام ئه‌وه‌م پێنه‌کرامێشکم بگۆڕم محه‌مه‌دهه‌رمحه‌مه‌ده‌باناوی خۆی بکات به‌مایکل سه‌مه‌نگوڵیش هه‌رسه‌مه‌نگوڵه‌بابه‌شه‌یتاری ناوازه‌بکرێت،له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وهه‌سته‌ت لاباس ده‌که‌م که‌ناوت ده‌گۆڕیت،هه‌ستبه‌چی ؟ده‌که‌یت تۆبویته‌نیوکه‌س نه‌ک دووکه‌س،که‌به‌ناوه‌تازه‌که‌بانگێشبکرێم چه‌ندجارێک ئینجاگه‌ربێته‌خه‌یاڵم که‌من ناوم ئه‌وه‌یه‌من زۆرم ده‌ه‌وێت تاخۆم وده‌وروبه‌رله‌سه‌رئه‌م ناوه‌تازه‌یه‌ڕابێنم.ده‌زانیت هۆکه‌ی چییه‌؟نابه‌ڵام له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یدام ڕه‌نگه‌گه‌ربتوانم هۆکه‌ی بدۆزمه‌وه‌بهێڵم به‌سه‌مه‌نگوڵه‌که‌ی جاران بانگم که‌ن هه‌تائه‌وکات ده‌بێت هه‌مووتان پابه‌ندی ناوی شه‌یتاری بن .

(نسرمی تۆ..؟ )

. . .
  6.9.05  

• 

دووه‌م
وه‌رزه‌کان بۆیه‌ هاتونه‌ته‌بوون تامرۆڤه‌کان له‌سروشت زویرنه‌بن "سه‌مه‌نگوڵ"ده‌شێت مردن به‌رده‌وامی بێت ؟!ئه‌مه‌م له‌سه‌مه‌نگوڵه‌وه‌رگرتوبڕیارمداباسکه‌ری وێستگه‌ی دووه‌می نسرمه‌کان بێت خۆی ڕوخسه‌تی دامێ که‌چۆنه‌ئاوابۆتان بگێڕمه‌و زیادوکه‌میشی‌نه‌بێت ئه‌وه‌ی لێ ده‌رچێت که‌گوتی نامه‌وێت که‌س بزانێت مانای سه‌مه‌نگوڵ چیه‌؟ من له‌سه‌ربڕیاری ئه‌وپێتان ناڵیم سه‌مه‌نگوڵ مانی چیه؟ته‌نهائه‌وه‌نه‌بێت گه‌پێتان ده‌ڵێم له‌ڕوخساری ڕۆیشتنی به‌نه‌رمه‌شه‌لی ده‌زانیت مانای چیه‌ سه‌مه‌نگوڵ که‌ به‌ڕومداهات ئه‌وئێواره‌یه‌ زۆربه‌گه‌رمی سه‌لامی لێکردم دیاربووکه‌ناوبانگی منی پێگه‌یشتبووده‌شیزانی که‌‌منم نوسه‌ری نسرمه‌کان ی ئه‌و ،بۆمن نوسینه‌وه‌ی نسرمه‌کانی هه‌رکامێک له‌ئێوه‌ .... سه‌فه‌رێکه‌ ،بۆئه‌ویش شاخێک بووله‌سه‌رپشتی لاچوده‌مه‌وێت بێ سه‌ره‌تا .....گوتی: ده‌كرێت له‌وێوه‌ده‌ست پێبكه‌ین،ئا،له‌سووتاندنی دارزه‌یتون وهه‌وڵی وشككردنی دارمێوه‌كان‌، ئه‌وكاته‌ی،كه‌نازانم له‌به‌رچی؟بۆچی؟من به‌دزییه‌وه‌نه‌وتم ده‌ڕشته‌ژێرئه‌ودارزه‌یتونه‌زه‌به‌لاحه‌ی كه‌باڵاوته‌مه‌نی هاوكات بووله‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی هاتنی باپیرم بۆئه‌م شاره‌.ئه‌وكات پێم وابووكه‌ئه‌وزه‌یتونه‌دارێكی پیرۆكه‌وبۆشاییه‌كی زۆروبێ مانای له‌ماڵه‌كه‌گرتوه‌،من ده‌مویست هه‌مووئه‌وماڵه‌چیمه‌نتۆی ڕه‌ق بێت، خولیام ئه‌وه‌بوو ئه‌وماڵه‌یه‌ك پارچه‌كۆنكریت بێت ،هیچ شوێنه‌وارێك بۆژیانێكی "سروشت" نه‌هێلم من ئه‌وكات دوژمنی سروشت بووم ،خۆم به‌خاوه‌نی سروشت ده‌زانی،پێم وابووكه‌ده‌توانم چاره‌نووسی دارستان وباڵنده‌وباخچه‌،گیانله‌به‌ره‌كانی تریش دیاری بكه‌م جگه‌له"‌باپیر" كه‌سی ترنه‌بوولێم توڕه‌بێتوبڵێت بواده‌كه‌یت ؟،پێم بڵێت تۆنه‌وت ده‌كه‌یت به‌مێژووی خۆته‌وه‌،! پێم بڵێت تۆنابێت چاره‌نووس ئه‌وزه‌یتونه‌به‌بێ ڕاوه‌رگرتنی خۆی و،به‌رله‌وه‌ی ئه‌وزه‌یتوونه‌ووشك بكه‌یت خۆت ووشك بكه‌یته‌وه‌،...من گوێم بۆ ئه‌وقسانه‌نه‌ده‌گرت ...ڕه‌نگه‌هی ئه‌وه‌بێت كه‌ویستبێتم ئه‌وه‌ده‌ربڕم كه‌له‌که‌لاوه‌یه‌ک ده‌ژیم ،ده‌مویست بڵێم من له‌كولانه‌،دانه‌نیشتووم ،من له‌دارستان نیم من ده‌مویست تۆڵه‌ی سه‌ربانه‌گڵه‌كه‌مان،تۆزاوی" كا"زه‌ردی‌باهێنراوی پایزان بۆ ناوحه‌وشه‌كه‌مان، له‌زه‌یتوون وشینای ماڵه‌‌كه‌بكه‌مه‌وه‌له‌ڕه‌گووڕیشه که‌شیان هه‌ڵیكێشم وام ده‌زانی كه‌گه‌رئه‌ودارانه‌له‌ناوبه‌رم ئیدی دارنامێنێ ،خه‌ڵكی به‌ناچاری سه‌ربان وبن بانه‌كانیان به‌كۆنكرێت ده‌كات هه‌رواش بووچوونكه‌باوه‌ڕناكه‌م هیچ مه‌به‌ستێكی ترم هه‌بێت ،به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك بووینه‌خاوه‌ن سه‌ربانێكی كۆنكرێتی .فه‌زایه‌كی كه‌م له‌سه‌وزایی ،له‌دارتوه‌بێ به‌ره‌كان ئیدی كه‌وتمه‌خۆبۆكڕینی داره‌توویه‌ك وچاندنی له‌ناوه‌ڕاستی ماڵه‌‌كه‌بۆئه‌وه‌ی به‌ده‌ستوری "باپیر" بڵێم هاتنی ئێمه‌بۆئه‌م ماڵه‌هاوكاته‌له‌گه‌ڵ چاندنی ئه‌م تووه‌،به‌ڵام پێ ده‌چێت فریا نه‌كه‌وتبێتم ده‌ستوری "باپیر" بهێنمه‌کار ....چونكه‌ئه‌و"توو"ه‌ پاش ماوه‌یه‌ك براله‌خۆبچوكه‌که‌ بڕیاری سه‌ربڕینوفه‌وتاندیدا ،ئه‌ویش به‌دزی كاكیانه‌وه‌ به‌دزی منه‌وه‌نه‌وتی كرده‌ژێر،ئه‌مێستاپه‌شیمانم،بریاده‌ستم بشكایه‌ونه‌وتم نه‌كردبایه‌ژێرئه‌وداره‌زه‌یتوونه‌،تابراكه‌شم له‌سه‌رده‌ستوری من فێری فه‌وتاندن نه‌هاتایه‌،ئه‌وپه‌نده‌شم به‌سه‌رخۆنه‌سه‌پاندایه‌كه‌ده‌ڵێت گه‌وره‌ئاوده‌ڕژێ و بچوك به‌سه‌ریا بازده‌دات.له‌گه‌ڵیا ئاهێکی هه‌ڵکێشاده‌یویست شتێک بڵێت ،پێشی که‌وتم پرسیارم لێ کرد چاره‌نوسی دارزه‌یتونه‌که‌چی به‌سه‌رهات؟به‌هێمنیه‌که‌وه‌گوتی ئه‌وه‌ی که‌به‌سه‌رئه‌وهاتوه‌به‌سه‌رکه‌س نه‌هاتوه‌!چۆن ؟له‌پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌له‌وكه‌لاوه‌كۆنه‌به‌دناوه‌،ساحێب خانوه‌كه‌ به‌ته‌پوتۆزی چیمه‌نتۆ،كه‌ره‌سه‌ی بیناسازی نوێ هێنده‌ی ترزه‌یتون وگه‌ڵامێوه‌كان له‌ڕولاركرد ئێستاش وابزانم هه‌رماوه‌...ناببوره‌ درۆده‌كه‌م نه‌ماوه‌كرێ چیه‌تازه‌كان له‌جێی ئه‌ودارزه‌یتونه‌بێبه‌ره‌هه‌نجیرێكیان ناشت ،ده‌یانگوت هه‌نجیرێكی،سه‌یربوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌هه‌نجیره‌كانی ترنه‌ده‌چو باسیان ده‌كرد گوایه‌له‌به‌هه‌شتستانه‌وه‌هێنراوه‌،به‌هه‌نجیره‌سوره‌یان ناوده‌برد،كه‌س نه‌یده‌زانی بۆچی هه‌نجیره‌ سووری ده‌گرت ده‌دگوت له‌جیاتی ئاوخوێنی به‌به‌رداكراوه‌،پاش چه‌ندسالێك ،وبه‌رله‌وه‌ی له‌به‌ره‌كه‌ی بخۆن،به‌رله‌وه‌ی به‌ری هه‌نجیره‌سوره‌ببینن، ئه‌وانیش ئه‌وخانوه‌یان چۆڵ كردئه‌م جاره‌له‌جێی ئه‌وان یه‌كێكی ترهاته‌جێیان،ئه‌ودیاربوو دیمه‌نی هه‌نجیره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو،خۆیوخانه‌واده‌که‌یشی باوه‌ڕیان به‌ئه‌فسانه‌ی هه‌نجیره‌سوره‌ی به‌هه‌شت نه‌بو!.پێیێان وابووكه‌ئه‌م ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌یه‌پێویستی به‌دارێكی نایابتر هه‌یه‌،بۆیه‌بڕیاریدا كه‌"هه‌نگی دوونیا"ی تیابچێنێن ئه‌وان نه‌یان ده‌زانی ئه‌وعارده‌به‌ره‌كه‌تی تیانه‌ماوه‌،وه‌ك ژنێكی نه‌زۆكی لێ هاتوه‌،هێنده‌نه‌وتی ڕه‌ش،میز،وشتی تری پیاكراوه‌گه‌ربه‌زۆریش بڕوێت به‌رده‌رناكات به‌ریشی هه‌بێت به‌ره‌كه‌ی تامی هه‌نگی دوونیانادات تامی مازۆتی ڕه‌ش ده‌دات.ئه‌وساحێب ماڵه‌گه‌لێ به‌خزمه‌ت بووبۆهه‌نگی دوونیاكه‌ی ده‌یویست وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی خۆی به‌خێوی بكات ،وجاخ كوێریش بوو،سه‌ره‌تا،نه‌یده‌زانی كه‌ئه‌م عارده‌توشی نه‌عله‌تی بووه‌،به‌هیچ گه‌وره‌نه‌ده‌بووله‌فه‌سڵی به‌هاروچرۆده‌رکرندا....چرۆی ده‌رنه‌ده‌كرد ،ئه‌ویه‌كه‌م جاروای ده‌زانی خه‌تای ئه‌وه‌یه‌كه‌نازانێت "ناز"بداته‌هه‌نگی دونیا ،ئه‌وواتێگه‌یشتبووكه‌سه‌رمای زستان وكانه‌كردن به‌ژێروده‌وروبه‌ری ،هۆی لاوازی وگه‌ڕیه‌تی ،وای ده‌زانی كه‌میزكردنی منداڵه‌هاره‌كانی دراوسێ، به‌سه‌ر گه‌ڵاوداری هه‌نگی دوونیاكه‌ وای كردووه‌كه‌میزئاسائه‌میش ڕه‌نگی تێك بچێت ؟!تادواجاركۆمه‌ڵێ شاره‌زای زه‌ویوزارو،به‌حیساب خوێنه‌ری عاردی هێنایه‌سه‌رداره‌كه‌وپێیان گووت "مامه‌"گیان ئه‌مه‌ئه‌رزه‌ سووتاوه‌به‌سه‌دساڵی ترئینجادێته‌وه‌سه‌رخۆ،ئه‌م داره‌ی كه‌چاندوته‌ش وه‌ك داری "سمبه‌ری"بێ به‌رده‌بێت وازی لێبێنه‌ئه‌وناوه‌هه‌مووی بكه‌به‌حه‌وشه‌ی كۆنكرێت كه‌ی باوی هه‌نگی دنیاوتڕوته‌شقه‌له‌ماوه‌،خۆت به‌وه‌هیلاك مه‌كه‌دنیاگۆڕاوه‌زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی" نێت"ه‌،كه‌ی باوی ئه‌مانه‌ماوه‌كامه‌دارده‌ته‌وێت له‌به‌رچاوت گه‌وره‌بێت ده‌توانی به‌كامپیوته‌رله‌خانه‌ی ماڵداریدابیچێنیت وگه‌وره‌شی بكه‌یتوبه‌خه‌یاڵیش له‌به‌ره‌كه‌ی بخۆیت ،به‌ڵێ به‌خه‌یاڵ،ئه‌م نیسحه‌تانه‌تازه‌بووبۆیه‌بڕیاری دا ‌به‌قسه‌ی كه‌س نه‌کات، هه‌رچی پاره‌وپوول بووله‌وهه‌نگی دنیایه‌‌سه‌رف كرد ،من تاسه‌رده‌مێكیش له‌دووره‌وه‌سه‌ره‌تاتكێم ده‌كرد ده‌مبینی زۆرغه‌مباره‌وه‌ك بڵێت كووڕێكی ناته‌واوی هه‌بێت هێنده‌به‌خه‌فه‌ت بووبۆی،پاشان بیستمه‌وه‌كابرا‌به‌حه‌سره‌تی ئه‌وهه‌نگی دنیایه‌سه‌ری نایه‌وه ،هه‌نگی دنیای مامی فه‌وتاند ....له‌م ساته‌وه‌ختی نه‌مانی داره‌کان ! هشاره‌وانیش وه‌ک من هه‌ستێکی لادروست بووکه‌شارپێویستی به‌پاکسازی وچاکسازیه‌‌،یه‌که‌م کاریشیان که‌به‌کرێکاره‌کان سپاردهه‌ڵمه‌تێک بووبه‌ناوی "له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌كۆنه‌كانی شار" ئه‌وخانوانه‌به‌خۆیانوبه‌داروبه‌ردله‌ناوبردووله‌جێی ئه‌وان به‌ناوی جوانكردنی ڕووی شارباڵه‌‌خانه‌وته‌لاری به‌رزبه‌رز،‌وسوپه‌رماركێتیان تیابونیادنا . نه‌ک زه‌یتون بگره‌ له‌جێگه‌ی هه‌نگی دنیای ڕاستی هه‌نگی دنیایه‌كی به‌نایلۆنوپه‌ڕۆدروستكراوله‌ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانه‌كان‌ناشت ،له‌جێی گووڵه‌باخی بۆنارگوڵه‌باخی ده‌ستكردیان هێنا،له‌جێی چه‌پكه‌نێرگزی له‌شاخوده‌شت ڕواو چڵه‌نێرگزی دروستكراوی چه‌رخی عه‌وله‌مه‌یان به‌ده‌رخست .گووتیان ئه‌مه‌گه‌رچی بۆنی نییه‌به‌ڵام، له‌وده‌كات،گه‌رچی ڕه‌نگی نییه‌ به‌ڵام له‌وده‌كات ئیدی له‌وێوه‌هه‌موومان توشی نه‌خۆشی لاسایی كردن بووین لاسایی له‌ناوبردنی سروشت لاسای تێکدانی گه‌ردوون . له‌وڕۆژه‌وه‌تاكوئێستاش له‌وشاره‌ی من به‌ده‌سته‌جه‌معی بڕیاریان دابه‌تێكڕای ده‌نگه‌كان له‌بۆن ،له‌دیمه‌نی سروشتی گوڵه‌كان بكه‌ون،تابه‌بۆن نه‌كه‌ون نه‌كاڕۆژێ له‌ڕۆژان به‌وبۆنه‌عاشق بن .و..........زاتی نیشتیمان فرۆشتن نه‌كه‌ن! له‌پڕوه‌ك بڵێت شتێكی بچوكی منداڵی بێته‌وه‌بیر له‌باسی مه‌رگی سروشته‌وه‌هاته‌ سه‌رباسێكی تر ،ئه‌وله‌وێوه‌ ده‌ستی پێكرد .....پێی گوتم ده‌زانیت من كه‌هه‌رزه‌كاربووم "باپیر" گه‌لێك كفت ببوجارناجار من ڕیشم ده‌تاشی بۆئه‌وه‌ی خۆی بریندارنه‌كات ،ئه‌وزۆرجارنه‌یده‌هێشت ده‌یگوت من نامه‌وێت كه‌س ڕیشم بۆچاك بكات من خۆم هه‌تاده‌مرم هه‌مووشتێك ده‌كه‌م ،دیاربوئه‌مه‌ی بۆیه‌باس كرد كه‌ئه‌م ئێستا وه‌ك خۆی ده‌لێت پرسیارم لێکردسه‌مه‌ن گیان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چ؟هه‌قێکی هه‌یه‌به‌سه‌رهاتنه‌بونی وه‌رزوزویربونی ئێمه‌ومانان له‌سروشت .... به‌توڕه‌یه‌که‌وه‌سه‌یری کردم وپێی گوتم ... "باپیر" نه‌یده‌توانی به‌ته‌واوه‌تی حاڵیم بکات که‌ئێمه‌ووه‌رزه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کی به‌تینمان هه‌یه‌پێکه‌وه‌وه‌رزه‌کان وه‌ک مرۆڤه‌کان وایه‌له‌دایک ده‌بێتوده‌مرێت گه‌رهه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ی خۆشی مایه‌وه‌مرۆڤ لێی بێتاقه‌ت ده‌بێت بۆیه‌وه‌رزبۆیه‌هاتۆته‌بوون تائێمه‌له‌سروشت توڕه‌نه‌بین .....منیش بۆیه‌ڕیش ده‌تاشم تاخه‌ڵکی له‌ڕوخسارم زویرنه‌بێت ... ده‌نابه‌ڕای تۆمرۆڤ بۆچی ڕیش ده‌تاشی ....سه‌ربۆچاکده‌کات...بۆ ده‌مرێت داره‌کان بۆله‌پایزداگه‌ڵایان هه‌ڵده‌وه‌رێن ...له‌زستانداسڕن له‌به‌هارداچرۆده‌که‌ن وله‌هاوین سه‌وزن ....سه‌وزن وبه‌ریشیان ده‌خۆین ...زۆری پێ گوتم نه‌وت نه‌که‌مه‌ژێرزه‌یتونه‌وه‌...گوێم لێنه‌گرت من بڕیارم دابه‌نه‌وتی ڕه‌ش ئه‌وزه‌یتیونه‌له‌ناوبه‌رم ....له‌ناوبه‌رم ....تابه‌رده‌وامی بکوژم تابه‌رده‌وامی نه‌هێڵم ...په‌شیمانیت ؟نا .... هه‌رگیزنا،چونکه‌په‌شیمانی خه‌ڵکی زانالێی تێده‌گات کوێره‌وه‌رێکی وه‌ک من په‌شیمانیش بم له‌مانای په‌شیمانی تێناگه‌م .

(نسرمی تۆ..؟ )

. . .
  31.8.05  

• 

یه‌که‌م

ئێمه‌و ژیان پێکه‌وه گه‌مه‌ده‌که‌ین ،هه‌ردووکمان ده‌مانه‌وێت
….. گره‌وله‌یه‌ک به‌رینه‌وه‌

له‌بیرته‌ له‌ده‌ستپێکدا کۆتایه‌که‌ی به‌پرسیاری له‌دایکبوونی نسرمه‌کان په‌یمانمان به‌ست !؟ئایابه‌هاتنه‌بوونمان نسرمه‌کانیشمان دێنه‌بوون؟ئایا نسرمه‌کانمان به‌شێکه‌له‌بوونمان؟.
لێره‌ به‌پرسیارله‌کۆتای هاتنی ژیان ده‌ست پێده‌که‌ین ،کاتێک که‌له‌دایک ده‌بین‌فێڵ له‌ژیان ده‌که‌ین،یان ژیانه‌ فێڵمان لێ ده‌کات....یان هه‌ردووکمان مه‌به‌ستمانه‌ گره‌وله‌یه‌ک به‌رینه‌وه‌. پێم وایه‌ئه‌وده‌یه‌وێت ئێمه‌له‌ناوبه‌رێت ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌رچۆنێک ئه‌وبێت بێ نرخ که‌ین.
که‌له‌دایک ده‌بین بۆئه‌وه‌ی بژین، له‌پاش که‌مترله‌کاتژمێرێک ده‌که‌وینه‌‌ هه‌ڵپه‌بۆدۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆژیان شیری دایکمان تاقه‌سه‌رچاوه‌ده‌بێت…لێیه‌وه‌ده‌توانین بژین،به‌ڵام هه‌مووی ماوه‌یه‌که‌ زۆری پێناچێت شیری دایکمان ده‌ترشێ وتامی نامێنێ،وهۆرمۆنه‌کانی له‌شی چیدی شیردروست ناکات ،تۆ بڵێت ئێمه‌که‌شیری دایکمان ده‌خۆین نسرم وهه‌زارزوخاووخه‌می ترله‌گه‌ڵدا نۆش بکه‌ین!؟
من پێم وایه‌ نسرمه‌کان دایکمان نایان هێنێته‌به‌رهه‌م به ڵام ده‌شێت هانی دروست بوونی بدات له‌مه‌ش گه‌ڕێ .....قه‌د به‌خه‌یاڵتاهاتوه‌له‌پیریدابتوانیت شیری دایکت بخۆیت و ببیته‌وه به‌منداڵه‌ساواکه‌ی جاران! تۆبڵێت گه‌ر‌بتوانین له‌ته‌مه‌نی پیربونداشیری دایک بخۆینه‌وه‌! نه‌مرین؟ یان ئه‌گه‌ربشمرین مردنمان دورخه‌ینه‌وه‌….. ببورن له‌بیرم چو ئێمه‌ گه‌ربشمانه‌وێت جارێکی تر له‌وخولگه‌یه‌دابخولێنه‌وه‌دایکمان،ڕێگه‌مان پینادات ..نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ویستی نییه!؟دایکمان شیری پێنه‌ماوه‌تابمان داتێ....له‌وساته‌وه‌ختانه‌ی که‌ئێمه‌داوای شیرده‌که‌ین ئه‌و...
منداڵ ئاساشیرداواده‌کات.وئێمه‌ش ناتوانین بۆی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین .ده‌ی که‌واته‌ژیان .....به‌خۆکورت کردنه‌وه‌ی گره‌وی لێبردینه‌وه‌بۆیه‌ ئێمه‌ش ناچارین وه‌ک شاعیره زۆروبۆره‌کان شاعیره‌‌درۆزنه‌کانان بڵێن:
ئای ژیان چه‌نده‌بێ قیمه‌تیت له‌لامان ،ژیان چه‌نده‌بێتامیت له‌لامان، ژیان بۆنی ده‌مت چه‌نده‌بۆگه‌نه‌....ژیان ئای ژیان تۆچه‌نده‌به‌باكی ‌ئێمه‌ش چۆن بێباكین، ده‌زانیت ژیان گه‌ر تۆبته‌وێت ،ده‌توانیت ئاسود ه‌یمان بۆ واڵاکه‌یت ،گه‌رنه‌شته‌وێت ده‌ببیته‌خه‌م بۆهه‌مووان ، ژیان تۆده‌مێكه‌بویته‌ته‌خه‌م بۆنیشتیمان ،بویته‌ته‌تۆزی نیشتوی سه‌رگه‌ڵاداره‌سه‌وزه‌كان ئه‌وگه‌ڵاسه‌وزانه‌ی كه‌به‌تۆزی تۆبونه‌ته‌پایزه‌گه‌ڵای خه‌مه‌كان. ده‌زانم ئێستاهه‌ندێکتان دێنه‌ قسه‌ ...هیچم پێ نه‌ڵێن به‌گاڵته‌ش بێت پێم ده‌ڵێن (ژیان شوی کردوسێ مناڵیشی هه‌یه‌) هه‌قی خۆشتانه‌...چونکه‌ ئه‌وهه‌مووه‌ جاره‌باسم له‌ژیان کردوه‌ جارێک نه‌هاتوم بڵێم ئه‌رێ بۆ ناوت ژیانه‌ ؟،بۆناوت شاخ،زه‌یتون،به‌رد،که‌ون،خوا،.....هتد نییه‌ ،کێ ناوی نایت ژیان ؟.کێ بوو بڕیاری دا ئه‌وماوه‌یه‌یی که‌ بونه‌وه‌ره‌کان بژین !....ئه‌هامنیش تێکه‌وتم گوتم بژین که‌بونه‌وه‌ره‌کان له‌جوڵه‌دابن به‌ ژیان ناوبه‌رێت .... بێ گومان ئه‌وه‌ی که‌بڕیاری داوه‌ باوه‌ڕناکه‌م شێربووبێت ،کیسه‌ڵیش نه‌بوه‌مه‌یمونیش نییه‌که‌شیوه‌ی زۆرله‌ئێمه‌ ده‌چێت...من ده‌ڵێم هه‌رمرۆڤ بوه‌ بڕیارده‌ر بۆ ناولێنانه‌کان ،هه‌رئه‌ویشه‌که‌له‌ڕێگه‌ی ناوه‌کانه‌وه‌ هه‌مووان له‌یه‌کجیاده‌کاته‌وه‌.من بڕیارم داله‌یه‌که‌م وێستگه‌ی نسرمه‌کانمان ژیان بکه‌م به‌سه‌ته‌لایت ..
ڕێ به‌خۆشم بده‌م وبڵێم :
ژیان تۆده‌مێكه‌ ئاڕاسته‌ی ئێله‌مپیه‌که‌ت به‌لای ئێمه‌دانه‌هێناوه‌ ئێمه‌زۆرمان كرد تاكه‌ناڵه‌خۆشه‌كه‌ی "به‌هه‌شت" ببینین به‌ڵام تۆهه‌رنایێته‌ژێربار هه‌رجاره‌وبه‌بیانوویه‌ك جارێك ده‌ڵێت سیگناڵی كه‌مه‌جارێكیش ده‌ڵێت جێگه‌كه‌تان شاخاوییه‌ناتوانم له‌شونی نیشته‌جێبونتان وه‌ربگیرێم ...چه‌ندجارێكیش دووباره‌ی ده‌که‌یته‌وه‌لێمان وده‌ڵێت ؛ دزه‌كان به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئێله‌مپیه‌كه‌یان دزیون...که‌چی ئێوه‌خۆتان له‌كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت داوه‌!،چه‌ندجارێكیش به‌بیانووی ترسی دراوسێكان وبه‌غیلیان به‌ماڵوسه‌ته‌لایته‌دیگیتاڵه‌که‌مان‌ خۆتمان لێده‌شاریته‌وه‌.
له‌مه‌ش زیاتر‌ !؟،ئێمه‌خۆشمان له‌ناوخۆمان به‌دین ،به‌ده‌ستووری باوباپیران شه‌وان به‌دزی یه‌كتروه‌ هه‌واڵی سیخوڕی بۆدراوسێكان ده‌برد "خه‌نجه‌رمان له‌پشتی یه‌ك داده‌چه‌قاند"،کێبڵو ته‌زووی كاره‌باكه‌شمان له‌یه‌ك ده‌شارده‌وه‌،كونیشمان ده‌خسته‌ڕووی سافی ساجه‌که‌ته‌وه‌،بێ هێزیمان ده‌كردی دواجاریش له‌به‌ركه‌له‌پووتیمان ،له‌ڕقی یه‌كترده‌مانویست به‌نرخێكی هه‌رزان له‌کاولترین مه‌زاتخانه‌ کۆنه‌كان ،له‌گه‌ڵ مس وفافۆنه‌شكاونه‌علی دڕاوداوردت كه‌ینه‌وه‌و پاره‌كه‌شت له‌شتی هیچ وپووچ خه‌رج بكه‌ین هه‌رجاره‌وشتێكمان ده‌فه‌وتاندی هه‌جاره‌وبه‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتنی كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ له‌ده‌ست خۆده‌داکام که‌ناڵ ؟..که‌ناڵی به‌هه‌شت هه‌رجاره‌وبه‌بیانوویه‌ك ده‌مانكوشتی ،به‌ڵام هه‌رتۆبه‌ئه‌مه‌ک بویت نه‌ت ده‌ویست بچیته‌ماڵێكی تر به‌وه‌فاییه‌كه‌ت له‌وه‌فای سه‌گ ده‌چوووه‌فای ئێمه‌ش بۆتۆله‌بێكه‌رامه‌تی مرۆڤه‌به‌ده‌كان ده‌چو.له‌باسی سه‌گاده‌بێت ئه‌وه‌بڵێم که‌سه‌گ ناچاره‌بونه‌وه‌رێکی به‌وه‌فابێت....بۆئه‌وه‌ی بتوانێت جێگه‌ی منداڵ بکاته‌وه‌له‌سیفه‌تی گوێڕایه‌ڵی...ناوخێزان ،من ده‌ڵێم هێنده‌ی سه‌گ گوێڕایه‌ڵه‌هێنده‌به‌وه‌فانیه‌ ،تاعه‌تکردنه‌که‌یه‌تی وای لێکردوه‌که‌بونه‌وه‌رێکی خۆشه‌ویست بێت،له‌لای به‌خێوکه‌رانی،له‌هه‌ندێک مه‌مله‌که‌تیش که‌ به‌ئه‌ندامی خێزان ناوازه‌ده‌کرێت،هی ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌تادواڕۆژی بوونی له‌ناویاندا،هه‌مووفرمانێکی پێسپێدراوجێبه‌جێده‌کات گه‌ربه‌وردی بڕوانیته‌سه‌گ ومنداڵ هه‌ردووکیان گوێرایه‌ڵن،وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که‌بۆچی سه‌گ به‌خۆشه‌ویستی له‌ناوخێزان ده‌مێنێته‌وه‌ئه‌وه‌یه‌که‌له‌وه‌زیاترگه‌وره‌نابێت،له‌وه‌ش زیاترفام ناکاته‌وه‌،وپرسیاریش ناکات بۆچی هاتۆته‌بوون شیری دایکیشمان ناخواته‌وه‌....به‌ڵام ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆئێمه‌ت نه‌فرۆشت ،ئێمه‌ ده‌مانویست،تاڵان فرۆشت كه‌ین ‌سوربووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگت ،ڕه‌نگت به‌سه‌ریه‌كدابشكێنینو سه‌رئه‌نجام هیچت لێ تێنه‌گه‌ینو له‌ماڵه‌ دراوسێكان به‌قه‌رز بتهێنین ، ،ئێمه‌خۆمان به‌دبووین ،خۆشمان هیچ بووین.تۆمان له‌خۆ ئالۆزکردوه‌ ‌ئالۆزیه‌كه‌شی ده‌كرێت له‌ڕۆژی هاتنه‌بونه‌‌وه‌ده‌ست پێبكه‌ین ،چونکه‌تائێستانازانین ئه‌وچل هه‌فته‌یه‌یی که‌له‌سکی دایکتی به‌بوون حساب بکه‌ین یان نا،باشه‌بۆناخۆده‌ڵێن گوایه‌ئه‌ویش ده‌خه‌وێت ،جوڵه‌ش ده‌کات تۆبڵێت گه‌رمنداڵ زبانی گۆی هه‌بوایه بیتوانیایه‌‌بۆمان باس بکات له‌ونۆمانگه‌چی بوه‌وچۆن ژیاوه‌ .....زانیویه‌تی گریان چییه‌؟زانیویه‌تی خه‌وببینێت ؟حه‌زی له‌گۆرانی بووه‌! نسرمی هه‌بووه‌ ئایاده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌بداته‌وه‌. ژیانمان که‌کۆتایی پێ دێت نسرمه‌کانیشمان کۆتایی پێدێن؟یان ئه‌وانیش به‌پشتاوپشت بۆمان ده‌مێنن....به‌مانایه‌کی تر نسرمه‌کانی ئه‌مڕۆمان هه‌رئه‌وانن که‌به‌چه‌ندین پشت بۆمان ماونه‌ته‌وه‌؟.....من ده‌ڵێم هه‌رئه‌وانن به‌ڵام فۆڕمی ده‌رکه‌وتنیان ده‌گۆڕێت ....هه‌رئه‌م ڕایه‌شه‌‌ وامان لێده‌کات نه‌زانین ‌ئه‌مه‌ به‌میراتی بۆمان ماوه‌ته‌وه‌...یان ژیان بۆمان ده‌هێنێته‌بوون ...ئاگات لێیه‌له‌مه‌شاژیان گره‌وی لێ بردوینه‌‌وه‌....گه‌روه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م له‌لابوایه‌ئه‌م ئێستاده‌بوایه‌ ‌له‌جێی نسرمه‌کانی بوون ئاسوده‌کانی بوونم بهێنایه‌ته‌ئاراوه‌.
من زۆرجارده‌که‌ومه‌خه‌ڵوه‌ت،له‌خۆمه‌وه‌ده‌ڵێم سته‌مێکی گه‌وره‌یه‌له‌مرۆڤ ده‌کرێت ،سته‌م به‌حوکمی مردنیه‌تی،له‌گه‌ڵیشیداده‌ڵێم بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ست به‌خۆشی ژیان بکه‌ین پێویسته‌له‌گه‌ڵیدابیرله‌مردن بکه‌ینه‌وه‌،پێم وایه‌به‌شێک له‌خۆشگوزه‌رانیمان ....سنوره‌بۆماوه‌ی ژیان.ده‌ناناوی ژیانمان لێنه‌ده‌نا.
وه‌ختی خۆی ڕونتر به‌رله‌پازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌روله‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریداله‌دانیشتنێکی گه‌نجاندائه‌م پرسیاره‌م لێکرا
مردن چییه‌؟
ئه‌وکات گوتم مردن جیابونه‌وه‌ی ڕۆحه‌ له‌له‌ش!
ساحێبی پرسیاره‌که‌زۆربه‌سه‌یره‌وه‌ته‌ماشای کردم وه‌ک بڵێن چاوه‌ڕێی وه‌لآمی له‌وشێوه‌یه له‌هه‌رزه‌کارێکی وه‌ک من ‌نه‌بوو.....ئه‌م ئێستائه‌م پرسیاره‌له‌تۆده‌که‌م ..مردن چییه‌ ؟
تۆش له‌هاوڕێکه‌تی بکه‌؟باوکیشت باله‌دایکی بکات ،نه‌نکیشت له‌باپیری،منیش له‌خۆم!
گه‌رئێستاهه‌مان پرسیارله‌من بکه‌یت
ده‌ڵێم :مردن ڕه‌نگه‌به‌رده‌وامی بێت.!

(نسرمی تۆ..؟ )

. . .

• 

کتێب
نسرمه‌کانی بوون
منونسرمه‌کان به‌یه‌که‌وه‌له‌دایک بوین
کتێبێکه‌
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
هه‌وڵی نوسینی ده‌دات!؟
چۆن .؟!
به‌لاته‌وه‌سه‌یره‌که‌سێک بیه‌وێت کتێبێک بخاته‌به‌رده‌م خوێنه‌رانی وله‌پاڵیدابنوسێت هه‌وڵی نوسنی ده‌دات .....له‌خۆته‌وه‌ده‌پرسیت چۆن ؟
پێت ده‌ڵێم که‌له‌هه‌وڵی نوسینم به‌ومانایه‌ی که‌من نوسه‌ری کتێب نیم وه‌ئه‌مه‌ یه‌که‌مین هه‌وڵی منه‌ ،تۆش ده‌ڵێت جاچ قه‌ید ده‌کات چ ؟ زۆره‌نوسه‌ری کتێب ‌باتۆش یه‌کێک بیت له‌وان !؟
منیش ده‌ڵێم
من نامه‌وێت یه‌کێک بم له‌وان،بگره‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وان ببن به‌من.....
له‌وه‌ش زیاتر‌ئه‌م کتێبه‌ زۆرده‌مێکه‌ پێی خه‌ریکم هه‌تائێستا پتر له‌سی وێستگه‌ی جۆراوجۆرته‌واوکراوه‌،‌به‌ڵام هه‌میشه‌ ده‌ستکاری ده کرێت وله‌خه‌وشوکه‌موکورتیه‌کانی ده‌پێچمه‌وه‌.....بۆئه‌وه‌ی له‌وهزیاتر‌ سه‌رت نه‌یشێنم سه‌ره‌تای نسرمه‌کانی بوون به‌م ده‌ستپێکه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین که‌له‌شێوه‌ی په‌یمانێکه‌ له‌نێوان من وتۆ ......په‌یمانی من بۆ تۆکه له‌ به‌رده‌وامیم وکات سه‌رف کردن بۆ گه‌یاندنی شتێکی ئه‌وتۆبه‌تۆ .... درێغی نه‌که‌م .تۆیش،که‌مێک له‌کاتی خۆت سه‌رف بکه‌ به‌خوێندنوه‌ی، تابزانین ئه‌م هه‌ویره‌ چه‌ند ئاوده‌کێشیت؟!
ده‌ستپێك منوتۆ گه‌ر من به‌وگه‌وره‌ییه‌ بم تۆش به‌وبچوکیه‌ ده‌ڵێت چی؟
ساڵانێك به‌رله‌ئێستا له‌ میحنه‌تی جه‌نگ له‌گه‌ڵ دۆڕاویی بۆشایه‌کانی بوونو خوددابووم ..من وام ده‌زانی كه‌مرۆڤ زۆرله‌وه‌كه‌مترهه‌ڵده‌گرێت ،ڕۆژیك له‌ڕۆژان باس له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی بوونی بكرێت , ،چونكه‌پێم وابووكه‌مرۆڤ ده‌بێت خۆی بوونی چی بێت تانسرمیشی هه‌بێت ؟! تاپاشتر ته‌واوئه‌م ڕایه‌م گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوسه‌رئه‌نجام نسرمه‌كانی بوونی لێكه‌وته‌وه‌ بیرۆكه‌ی نوسینی نسرمه‌كانی بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆپترله‌ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ربه‌ڵام ناوم نه‌نابووبه‌نهێنی كارم تیاده‌كرد نه‌م ده‌هێشت كه‌س بزانێت یه‌ك دووهاوڕێ نه‌بێت كه‌ئه‌وانیش پێیان وابووكه‌زۆربه‌ڕه‌قی نوسیومه‌،وله‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تی ئه‌مڕۆی نوسینی کوردی ناگونجێت ،به‌ڵام من به‌پێچه‌‌وانه‌وه‌هه‌ربه‌رده‌وام بووم.تاده‌هات ڕه‌ق ترده‌بووم ،تاكاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستپێكه ش له‌نوسینی به‌شه‌كانی تریدام.
ئه‌م ده‌قه‌له‌ڕاستییدا
نه‌درێژه‌چیرۆك،نه‌یاداشت وبیره‌وه‌ری‌،نه‌ڕۆمانه‌،نه‌په‌خشانه‌. ده‌قێكه‌هه‌ندێ جارخۆشم نازانم چۆن وه‌سفی بكه‌م،چ جای تۆی نه‌گبه‌ت. پێشتر زۆرله‌مه‌راقی دابووم هه‌میشه‌ده‌مگوت نابێت هه‌روابێ ناوبمێنێته‌وه‌،خۆده‌بێت ناونیشانێكی هه‌بێت تاخووێنه‌رله‌ناونیشانه‌كه‌یه‌وه‌بزانێت چی ده‌خوێنێت.
نه شمده‌وێرا ناوی لێبنێم، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی ترسنۆکم یان خوانه‌خواسه‌درۆزن بم له‌گه‌ڵ نوسینه‌کانم نا.....به‌ڵکوهۆکه‌ی ئه‌وه‌بووکه‌هیچ ناوێکم به‌شیاو بۆئه‌ونوسینه‌ هه‌ڵنه‌جنی بوو.تادواتر له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری یۆتۆبۆری سوید منو دووهاوڕێ ی ترله‌گه‌ڵ هاتنه‌بوونی بازنه‌كانی بووندا نسرمه‌كانی بوونیشمان هێنایه کایه‌وه‌.گه‌رئاره‌زوداریت ئه‌م ده‌ستپێكه‌ناو ده‌نێین " منو تۆ " وه‌ك په‌یمانێک بێت لێیه‌وه‌بكه‌وینه‌نێوناونجی نسرمه‌كانی مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌کانی تریش.
یه‌که‌م :
ئه‌م ده‌قه‌له‌هیچ تێكستێكی تر ناچێت ،به‌وه‌ی که‌گه‌رته‌نهاباسی له‌تاکی منو تۆی بكردایه‌ ڕه‌نگه‌پێویستی !؟به‌وهه‌مووماندوبونه‌نه‌ده‌كرد ،ئه‌وهه‌موكاته‌شمان به‌خوێندنوه‌ی تۆبۆی نه‌ده‌گرتوو،پێمان ده‌گوتی بڕۆبۆخۆت تۆپانێ بكه‌ به‌رله‌وه‌ی ته‌مه‌ن له‌وه‌زیاتركورت بێته‌وه‌وفریایی گه‌مه‌وتۆپ تۆپێنێی منداڵان بكه‌وه‌.....وه‌ك گوتم مه‌سه‌له‌كه‌له‌وه‌گه‌وره‌تره‌ ...باس له‌من ناكات به‌ڵكوباس له‌تۆونسرمه‌کانت ده‌كات هیچی ئه‌م شتانه‌ هیی من نییه‌ هی تۆن، وئه‌وانی تریش،ئه‌وان ‌له‌شه‌وه‌تاریكو مانگ به‌شه‌رم ده‌ركه‌وتوه‌كانی ئاسمانی سافو بێگه‌ردا،له‌شه‌وی ته‌مولێزمه‌ی بارانو وله‌زرمه‌و تاقوتریقی هه‌وره‌تریشقه‌ ترسناکاویه‌کان، ،به‌دیار قوڕاوی بونی سپیایی به‌فری سه‌رچیاكان ، به‌چرپه‌بۆیان ده‌گێڕامه‌وه،هه‌ندێکیشی ،‌ ئێوه‌له‌شه‌وی بڕینی ته‌زووی كاره‌باشه‌ش ئه‌مپێریه‌كان به‌دیارڕووناكی فانۆسووپرته‌پرتی مۆمی ساختی دراوسێکان ،به‌دیارشه‌وه‌درێژوكۆتایی نه‌هاتوه‌كانی خه‌مووزوخاو، نسرمه‌کانتان له‌ژێربه‌ڕه‌وه‌بۆخستۆمه‌ته‌سه‌ربه‌ڕ. كاری من ته‌نهائه‌وبووه‌ كه‌بێم هه‌مووكا‌ره‌كان له‌ژێرناوی
" نسرمه‌كانی بوون"داكۆبكه‌مه‌وه‌هه‌مووئه‌ونسرمانه‌ش به‌سه‌رسه‌ری چه‌ند که‌سێک دابشكێنم تاگومان له‌خه‌ڵكی ببڕم من ناچارخۆم وکاتی خۆمم كرده‌قوربانی تۆ ، من نامه‌وێت پێش وه‌خت ناوازه‌ی بکه‌م یان به‌شانوباڵی دابێمه‌خوارێو دوایش هیچ نه‌بێت له‌ئارادا.تۆ ده‌ڵێت چی؟ هاوڕێ
دووه‌م:
....ببوره‌ جارێک نه‌بوینه‌ته‌هاوڕێ من به‌ده‌ستوری ووڵاته‌که‌ی خۆم هه‌مووکه‌سێک به‌هاوڕێ ناوده‌به‌م ،وه‌ختیه‌تی لێره‌وه‌ئه‌وعورفه‌بشکێنم وکه‌سیش له‌خودوخۆڕایی نه‌که‌مه‌ هاوڕێی ژیان .بۆیه‌کا جارێ منو تۆ نه‌بوینه‌ته‌هاوڕێ....دڵت ئێشا ...قه‌ید ناکه‌ ئه‌مه‌ په‌یمانی دووه‌م بوو ...
سێهه‌م :
ڕه‌نگه‌تۆپێش وه‌خت بڵێت من درۆده‌كه‌م هاوڕێكه‌شت بڵێ من باس له‌فیلمه‌هیندیه‌كان ده‌كه‌م ئه‌وفیلمانه‌ی كه‌كۆتایه‌كه‌یان به‌ماچێكی سه‌رلێوی ئۆپه‌رێتێكی دانس كۆتایی دێن ...." ئه‌خته‌ره‌ڕه‌شی "دراوسێشتان ڕه‌نگه‌بڵێ ووڕێنه‌ده‌كه‌م...ئه‌ووڕێنانه‌ی كه‌خۆی به‌دیارگوڵه‌به‌ڕۆژه‌خواردنی به‌رده‌رگاله‌گه‌ڵ قه‌یره‌كچ وژنه‌به‌قه‌یمه‌كانوده‌رودراوسێ ده‌یان كات ،ڕۆماندزه‌كانیش به‌دوای دزیینی ده‌قێكی له‌وشێوه‌یه‌ وێڵ بكه‌م هانیان بده‌م له‌زمانی ئه‌ده‌بێكی تره‌وه‌بۆزمانه‌كڵۆڵه‌كه‌ی ئێمه‌نوسینێكی له‌وشێوه‌یه‌ وه‌ربگێڕن وبه‌ناوی خۆشیانه‌وه‌بێ شه‌رمانه‌بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.نائه‌ی تۆ....ئه‌مڕۆخۆت ئه‌زانی دزیینی ده‌قه‌كان دزینی شته‌ئه‌نتیكونایابه‌كان خێری زیاتره‌له‌بڕینی گیرفانه‌كان ، له‌سواڵی سه‌رجاده‌كان .بۆیه‌كاده‌ڵێم ئاگاداربه‌له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ نه‌وه‌كابێ ئاگاخۆتی تیاببینیته‌وه‌ وه‌یان خۆتوعاشقه‌به‌دناوه‌كه‌ت ،یان باوكت ،حیزبه‌كه‌ت ،ڕێكخراوه‌كارتۆنیه‌كه‌ت ،ده‌زگای چێشت لێنانی سه‌روپێکه‌تی تیابێت، دوایش به‌خۆتو کۆمه‌ڵێک به‌چکه‌مافیا ،خۆتانو تفه‌نگه‌كانتان ،چه‌قۆژه‌هراوی ژه‌نگ لێدراوه‌کانتان
،خۆتان وباگردێنی سه‌ربانه‌كانتان بێنه‌سه‌رم وببنه‌بانگوشی كه‌له‌م ،له‌به‌رنووسینێكیش" ماڵیشمان به‌رنوحاڵیشمان بخه‌نه‌مه‌زاد، وه‌ك ئه‌ومه‌زاده‌ی كه‌بۆ ژیانتان دۆزیوه‌ته‌وه‌
ئه‌م ئێستاش هه‌ردوودڵم له‌ده‌رخستن ،بڵاوكردنه‌وه‌ی(نسرمه‌کانی بوون) چونكه‌له‌ڕاستیدا واهه‌ست ده‌که‌م ئه‌م با‌سه‌بۆزه‌مه‌نێكه‌ كه‌هێشتائێمه‌پێمان نه‌خستۆته‌یه‌كه‌م پله‌ی پێگه‌یشتن پێی ،بۆكاتێكه‌كه !خوێنده‌واریمان له‌نه‌خوێنده‌واریمان باڵاتربێت به‌ڵام هه‌رله‌خۆمه‌وه‌وه‌كووخه‌ونێك ده‌مه‌وێت بیهێنمه‌دی، كه‌ ڕه‌نگه‌بتوانین زه‌مه‌ن پێش بخه‌ین! ،ده‌ڵێن گوایه‌زه‌مه‌ن پێش ده‌خرێت ،ده‌ڵێن گوایه‌گه‌رمرۆڤ "به‌خێرای ڕووناكی" ،به‌خێرایی تیشكی ڕۆژسه‌فه‌ربكات ڕه‌نگه‌بتوانێت زووتربگاته‌سه‌ر"مانگ" له‌به‌شێكی تری ئه‌وخه‌ونه‌شم ده‌ترسم له‌وه‌ی زووگه‌یشتن ڕه‌نگه‌ئازارمان بدات ڕه‌نگه دڵته‌نگمان بكات ،ڕه‌نگه‌به‌هۆی نه‌دیتنی "كانی ،هه‌وای بێ گه‌رد" له‌وێنده‌رێ،ڕه‌نگه‌زوویرمان بكات نسرمێکی تر بۆنسرمه‌كانی مرۆڤ زیادبکات.بۆیه‌كاخوێنه‌ری ئازییزتۆده‌بێت هه‌ندێك له‌بێعه‌قڵی خۆت بخه‌یته‌ناومه‌زبه‌له‌ی ڕابردووی خۆت ،هه‌ندێكیش له‌كات سه‌رف بكه‌یت ،تابتوانیت نسرمه‌کان ‌شیبكه‌یته‌وه‌وبخوێنیته‌وه‌ ،ناجارێكی ترده‌یڵێمه‌وه ،تۆئه‌بێ هه‌وڵ بده‌یت له‌پاش خوێندنی ئه‌م باسه‌ڕق له‌من هه‌ڵنه‌گریت ،وه‌كوگوتم ئه‌م نووسینه‌بۆئه‌م زه‌مه‌نه‌نه‌كراوه‌ به‌ڵام هه‌وڵمداوه‌..,؟زه‌مه‌ن پێش بخه‌م.
چواره‌م:
به‌تێگه‌یشتنی تۆله‌م باسه‌به‌حسابنه‌كردنی ئه‌م حیكایه‌ته‌به‌حیكایه‌تی مێشو دواتربه‌ "خۆشه‌ویستتیت"بۆخۆت‌بۆمنیش ده‌توانیین پێكه‌وه‌ زه‌مه‌ن پێشخه‌ین ده‌توانیین پێكه‌وه‌ موسیبه‌ته‌كان ڕاگرین ،ده‌زانیت چه‌ندمانابه‌خشه‌گه‌رمرۆڤ بتوانێت موسیبه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ڕابگرێت ...هاوڕێ ده‌توانین به‌خێرای تیشكی ڕووناكی سه‌فه‌ربكه‌ین،چه‌ندمانیه‌كی به‌رزه‌گه‌رمرۆڤ له‌ژیانیداهه‌ست بكات توانییویه‌تی به‌رله‌پیربوون زه‌مه‌نی پێش خستوه‌به‌رله‌دروست بونی جه‌نگ دۆڕاندنوشكستی له‌به‌رچاوگرتبێت به‌رله‌مردنیش به‌هه‌شت بهێنێته‌به‌رچاوی خۆی....بوه‌سته‌....گه‌رهاوكارم نه‌بیت ، گه‌رهاوپشتم نه‌بیت ناتوانیین به‌رده‌وام بین تائه‌ندازه‌یه‌کیش دڵنیام كه‌گه‌رئێستاش نه‌بێت له‌ناوه‌ندێدازۆرێكتان به‌نادڵی له‌سه‌فه‌ركردن به‌نێونسرمه‌كانی بووندا،بێده‌نگ ده‌وه‌ستن،گه‌رله‌وێش به‌جێم نه‌هێڵن له‌كۆتایدا ده‌ڵێن قسه‌ی قۆڕوبێ مانامان خوێندۆته‌وه‌،ئه‌گه‌ر هه‌رزۆردانیش به‌خۆتابێنی وله‌گه‌ڵ که‌سدانه‌دوێیت ،ئه‌واده‌زانم مه‌عشه‌ری ده‌قه‌دزراوه‌كانوقه‌ڵه‌مه‌خۆفرۆشه‌كانی....هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی سه‌رۆكه‌كان،سه‌گووگورگی سه‌رجاده‌كان وه‌ک ئه‌سپێ ده‌که‌ونه‌گیانت وهه‌مووله‌شت ده‌خورێنن ، وتۆیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌كه‌ویته‌مووهاته‌ره‌وسووكایه‌تی كردن به‌شه‌ونوخوونیه‌كانی خۆت ،ئه‌مه‌"قورئان ،مزگێنی مه‌سیح،ته‌ورات" نییه‌ ده‌ستوروڕێسای جه‌نگیس خانیش نییه‌،تاتۆباوه‌ڕیان پێ بێنیت، نا هه‌مووئه‌مانه‌بۆتێكدانی تۆهاتوون بۆزه‌مه‌نی تۆنه‌هاتون،
دوباره‌و سێباره‌ ......
ئه‌مه‌"تۆی" ،هاوڕێكه‌ته‌ .........له‌بیرت نه‌چێت!....... ئه‌مه‌تۆیت دراوسێكه‌ته‌،سه‌رۆكته‌،كچه‌كانه‌،ئه‌ڤینه‌كانه‌ زامه‌كانه‌،ئازاره‌كانه‌،درۆكانه‌،هه‌موونسرمه‌كانی بوونه‌....منیشم‌
پێنجه‌م :
.... .ئه‌م نووسینه‌بێسه‌روبه‌رییه‌كی زۆرئاشكرای تیادیاره‌،چونكه‌خۆی به‌سه‌رهاتونسرمه‌‌کانمان سه‌رلێشێواون سه‌رێكی له‌م سه‌رووسه‌ره‌كه‌ی تری لای دروستکه‌رانمان،تاگرێیه‌ك ده‌كه‌یته‌وه‌یه‌كێكی ترژیان وخوێندنه‌وه‌ت لێ ئاڵۆزده‌كات به‌نده‌کانی پێویستیان به‌كردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌هه‌یه‌،وریابه!؟‌هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یانداده‌رگای دۆزه‌خ له‌خۆت نه‌كه‌یته‌وه‌وه‌ك من گوتم ئه‌مه‌سه‌فه‌رێكه‌وهیچی تر،تۆیش ئازادی له‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵم،بێیت یا نه‌یه‌یت ،سه‌فه‌رێكه‌ ئامانجی زووتر به‌ئاگابوونه‌له‌فێڵی ژیان .به‌ڵام ئه‌م گه‌شته‌‌له‌هی ئه‌وگه‌شتانه‌ناچێت كه‌پاش نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ هه‌موان بۆسوپاسی كاپیتانه‌که‌یان ‌چه‌پڵه‌لێبده‌ن له‌م گه‌شته‌داچه‌پڵه‌ڵێدان قه‌ده‌غه‌یه‌ ،هوتاف لێدانیش هیچ مانایه‌كی نییه‌ سه‌رۆكه‌كانیش هه‌موویان ده‌مرن
....ته‌نهاتۆده‌مێنیته‌وه‌ ...ته‌نهاتۆونسرمه‌كانت

ئیمزا ئیمزا
من تۆ
پرسیار بۆ ده‌سپێک
ئایا مرۆڤ که‌له‌دایک ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا نسرم دێته‌ بوون؟

(نسرمی تۆ..؟ )

. . .